ئابووری

داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى عیراق ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى عیراق ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاوکردەوە، مانگى رابردوو 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌ و داهاته‌كه‌شى سه‌رو شه‌ش ملیار دۆلار بووه‌.

له‌ رگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هاتووه‌ "لەمانگی نیسان، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەکردنی نەوت 100 ملیۆن و 953 هه‌زار و 282 به‌رمیل بووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "داهاته‌كه‌شی زیاتر له‌ شه‌ش ملیار و 738 ملیۆن و 309 هه‌زار دۆلار بووه‌".

باسی لەوەشکرد "كۆی گشتیی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق 99 ملیۆن و 752 هه‌زار و 879 به‌رمیل بووه‌، هاوكات هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ 900 هه‌زار و 584 به‌رمیل بووه‌، هەروەها بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئوردن 299 هه‌زار و 819 به‌رمیل بووه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ نه‌وتى هه‌رێم به‌تانكه‌ر ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام داهاته‌كه‌ى دیارنییه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan