ئابووری
له مانگى حه‌وته‌وه به‌شداربووانى پرۆژه‌ى رووناكى زۆرترین پاره‌یان بۆ ده‌گەڕێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى وزه رایگه‌یاند، له مانگى حه‌وتى ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى رووناكیان بۆ به‌ستراوه پاره‌ى زۆریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كامه‌ران سه‌عید، شاره‌زاى بوارى وزه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌وترێت به‌شداربووانى پرۆژه‌ى رووناكى پاره‌ى كه‌میان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه نرخى فه‌رمى نییه و داشكاندنیشى بۆ كراوه".
وتیشى "له مانگى حه‌وته‌وه ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى رووناكییان بۆ به‌ستراوه پاره‌ی زۆریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له زستانیشدا پاره‌كه هێنده زۆر ده‌بێت پێشبینى ناكه‌ن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌ت ده‌ڵێت نرخى پرۆژه‌ى رووناكى هه‌رزانه.
ع
بیروڕا


