ئابووری

ئاوات شێخ جه‌ناب: هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ ده‌نێرین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوات شێخ جه‌ناب: هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ ده‌نێرین

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى دارایی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو لیستى مووچه‌ى مانگى پێنج ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كه‌ین.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هه‌رێم رایگەیاند "رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغدا دەنێرین".

له‌ دواى ناردنى لیسته‌كه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ ده‌كات و ئه‌گه‌ر گرفتێك نه‌بێت كۆتایی هه‌فته‌ پاره‌ى مووچه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.

رۆژى رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى دواتر به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پێش جه‌ژنى قوربان دابه‌شده‌كرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan