کوردستانی
ته‌نها ئۆجه‌لان ده‌توانێت چه‌ك له په‌كه‌كه وه‌رگرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆكى كۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه رایگه‌یاند، ته‌نها عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى رێبه‌رى په‌كه‌كه ده‌توانێت بڕیارى دانانى چه‌ك جێبه‌جێ بكات.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجه‌كه رایگه‌یاند "لەدوای کۆنگرە چوینە پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و مێژووییەوە، بە روونی دەڵێین تەنها خودی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانی چەک لە شەڕڤانان وەرگرێت، ئەمەش تەنها بە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت".
باس له‌وه‌شكراوه "لە پرۆسەیەکی جدییداین، تورکیا بە گشتی دەگۆڕێت، گۆڕانەکە بە تەنها بۆ کورد نییە، ئەمە بەمانای پرۆسەیەکی گۆڕین و گۆڕانکاری تەواوی تورکیا دێت، بە مانای دیموکراتیزەکردنی تورکیا دێت".
وتیشى "لە پرسی رێبەر ئاپۆدا، لەلایەنی هەڵگرتنی گۆشەگیریی، نەهێشتنی سیستەمی ئەشکەنجەو گۆشەگیریی ئیمراڵی، ره‌خساندنى هەلومەرجی ئازاد بۆ رێبەر ئاپۆ، لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەدا کە بتوانێت بە ئازادیی مامەڵە بکات، لەگەڵ هەموو بازنەکان کۆببێتەوە و جەهەپە و ئۆپۆزسیۆن دەتوانن بە بوێری زیاترەوە لەمە نزیک ببنەوە، دەتوانن موخاتەبی رێبەر ئاپۆ قبوڵ بکەن، دەبێت قبوڵی بکەن، ئەم پڕۆسەیە دەتوانێت تەنها بەمجۆرە بەڕێوەبچێت".
ع
بیروڕا



