ئابووری
هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكاری ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون و هه‌ندێك رێكارى بانكى ناوه‌ندییه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ خانه‌ى 140 هه‌زار دینار له سێ ساڵى رابردوو، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون ده‌گه‌ڕێته‌وه له بۆرسه‌ى جیهانی".
وتیشى "هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه رێكاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیی عیراقه له باره‌ى فرۆشتنى دۆلار و بردنه ده‌ره‌وه‌ى دۆلار".
له دواى هاتنى محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نرخى دۆلار بۆ 140 هه‌زار دۆلار دابه‌زێت و ساڵى 2023، 100 دۆلار بۆ 174 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه.
ع
بیروڕا



