ئابووری

پارەی مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت


مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو کارەکانی لیستی مووچە زۆر خێرادەکرێن و تەنها ماوە بەغدا پارە بنێرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "لیستی مووچەی مانگی پێنج بە شێوەیەکی خێرا و رێکوپێک نێردراوە و هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی ئێستا ماوەتەوە تەنها خەرجکردنی پارەی مووچە و رۆتیناتەکانیەتی و ئەمەش کاتێکی زۆری ناوێت".

وتیشی "پێویستە پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج رەوانەبکرێت، هەر کاتێک پارەکە تەمویل بکرێت، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشکردنی دەکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan