ئابووری
دانیشتوانى پێنجوێن پرۆژه‌ى رووناكى ره‌تده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دانیشتوانى قه‌زاى پێنجوێن پرۆژه‌ى رووناكى ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داواده‌كه‌ن ئه‌و پرۆژه‌یان بۆ نه‌به‌سترێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى دانیشتوانى قه‌زاى پێنجوێن هاتووه "ره‌تیده‌كه‌ینه‌و كاره‌باى ناوچه‌كه بكرێته پرۆژه‌ى رووناكى كه هیچ خزمه‌تێك ناكات و نرخه‌كه‌شى گرانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان نییه".
باس له‌وه‌شكراوه "دوای 35 ساڵ لەدەسەڵاتی خۆماڵی کوردی و دوای چاوەڕوانی یەکی زۆر لەلایەن هاوڵاتییانی کوردستانەوە بۆ چارەسەرکردنی کارەبای کوردستان، پرۆژەی بەناو رووناکی یان بۆ بەتاڵکردنی گیرفانی هاونیشتمانیان خستە بەردەم هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بڕیار وایه له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵه‌وه كاره‌با پێنجوێن به نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى حساببكرێت، ئێمە وەک هاوشاریانی پێنجوێن و دەوروبەری پێویستمان بە پڕۆژەی بەناو ڕووناکی نییە، لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی داواکەمان رێگای هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن دادەخەین".
ع
بیروڕا


