ئابووری
نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له هه‌فته‌ى رابردوو، نرخى مریشكى زیندوو گرانبوو، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبووه‌وه.
به‌رهه‌م ره‌حیم، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبووه‌و یه‌ك كیلۆ بۆ 2200 دینار دابه‌زیووه".
وتیشى "هۆكارى هه‌رزانبوونى مریشك بۆ زۆرى مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه له هۆڵه‌كان، مریشكێكى زۆر به‌رهه‌مهاتووه و خواسته‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوو یه‌كناگرێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "پێشتر یه‌ك كیلۆ مریشك بۆ2700 به‌رزبووه‌وه، ئێستا له دوكانه‌كان به 2400 دیناره".
ع
بیروڕا



