کوردستانی
داعشە سورییەکان ئازاد دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/5/24، وەفدێکی هاوبەشی حکومەتی راگوزەری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی کەمپی هۆل-یان کرد لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان
ئەحمەد شێخۆ، رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەفدەکە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دەرەوە، دەزگای هەواڵگری، بەرپرسانی شەڕی تیرۆر لە حکومەتی راگوزەری سوریا و تیمێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدە هاوبەشەکەی حکومەتی راگوزەر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پرسی ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو سورییانەی لە کامپەکەدا دەستبەسەرکراون بۆ سەر ماڵ و گوندە رەسەنەکانی خۆیان تاوتوێ کردووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سورای و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا لە 2025/3/10، بڕیاربوو کەمپی دەستبەسەرکراوانی خێزانەکانی داعش (هۆل) بە هاوبەشی ئیدارە بدرێن.
ب ح

بیروڕا