کوردستانی
وەفدێکی رۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشق دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بەندەکانی رێککەوتنی 3/10ی ئەمساڵ لەنێوان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆکی رەگوزەری سوریا وەفدێکی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق دەکەن.
ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکراتی سەربە هەسەدە رایگەیاند رۆژی هەینی 5/30 وەفدێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی دیمەشق دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئامانج لە سەردانەکە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادارە، کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا واژۆکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "وەفدەکە جەخت لەسەر رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەنەوەو ئەم هەنگاوەش پێشهاتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و یەکێتی سوریا".
ب ح

بیروڕا