کوردستانی
فەرهاد تۆفیق: عیراق هەرگییز وەک هاوڵاتیی خۆی سەیری کورد ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ راگرتنی مووچەی هەرێم، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە حکومەتی فیدراڵی عیراق هەرجارەو بەبیانوویەک و بەمیکانیزمێک و لەلایەکەوە زوڵم لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات.
د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "هەرگییز بەغدا یەک دەرفەتی لەدەستنەداوە بۆ لێدان لەبەرژەوەندییەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی مافەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بەرانبەر بەکوردەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم نوسراوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی بەتەواوەتی نییەتی حکومەت و عیراقی بەرانبەر بە هاوڵاتییان دەرخست دەربارەی ئەم بابەتە چەند سەرنجێک دەخەینەڕوو:
1-ئەگەر بەڕاستی داتاکانی حکومەتی هەرێم بێکەموکورتین، حکومەتی هەرێم بۆچی بەردەوام داوا لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی لەدادگای فیدراڵی تۆمارناکات.
2-ئایا بەڕاستی هیچ دەرچەیەکی یاسایی نییە تا حکومەتی هەرێم لەڕێگەی دادگایەکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە ئەم زوڵمە کۆتایی پێبهێنێت؟!
3-ئێمە بەردەوام وتوومانە عێراق هەرگیز وەک هاوڵاتی خۆی سەیری هاوڵاتییانی هەرێم و کورد ناکات و ڕەفتارو هەڵوێستەکانی عێراقی پێشتر و عێراقی نوێش ئەوەیان بەتەواوی سەلماندووە.
4-هەموو هەڵوێستەکانی عێراق و پێدانی موچەی بەردەوام و بێکێشە بە موچەخۆرانی خۆیی و بەردەوام دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بێباکی حکومەت بەرامبەر بەم پرسە، دەریدەخات حکومەتی عێراق موچەی موچەخۆرانی هەرێم وەک کارتی فشار دژی هەرێم بەکاردەهێنێت. هاوکات پێمان دەڵێت عێراق کورد بەهاوڵاتی خۆی نازانێت، ئەوە ئێمەین بەزۆر خۆمان بەعێراقەوە هەڵواسیوە.
5-گرنگە سەرکردایەتی کورد بڕیاری وردو جدی بدات و کارەتەکانی. (ڕیفراندۆم، سەرچاوە ئاوییەکان، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی لۆبی و فشار، گرێبەستەنەوتیی و گازییەکان و دروستکردنی پاڵپشتی وڵاتانی زلهێز، ..) بەوریاییەوە بەکاربهێنێت.
6-هیوادارین هەموو هاوڵاتییان و لایەنە ناڕازییەکان و بەتایبەت نوێنەرانی کورد لەوە تێگەیشتبن هەرچەندێک سازش بۆ عێراق بکەیت و خۆتی ڕادەستبکەیت ئەو زیاتر زوڵمت لێدەکات و بەرامبەر بەکورد و هەرێم هەرگیز نییەت پاک نەبوون و نابن.
ب ح

بیروڕا