کوردستانی
دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندیی هەڵەبجە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عیراق داواکارییەکى ئەمیر مەعموورى، پەرلەمانتارى سەربەخۆى رەتکردەوە بۆ دەرکردنى فەرمانسالارى بۆ راگرتنى سەرجەم رێوشوێنەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە.
دادگاکە ئەو بڕیارەى لە 14ى ئایار دەرکردووە و تێیدا ئاماژەى بەوە داوە کە داواکارییەکە شایستەى ئەوە نییە فەرمانسالارى بەپەلەى بۆ دەربکرێت.
29ـی نیسانی 2025 لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق مەرسوومى کۆمارى بۆ بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە دەرکرد و 5ـی ئایار یاساکە لە رۆژنامەى وەقائیعى عیراقى بڵاوکرایەوە و چووە وارى جێبەجێکردنەوە.
داواکاریی فەرمانسالارییەکە بەشێک بوو لە سکاڵایەک کە لەلایەن ئەمیر مەعموورى پێشکێش بە دادگای فیدراڵیی کراوە دژی مەرسوومەکەی سەرۆککۆماری عیراق.
بیروڕا



