کوردستانی
چاودێرانى سیاسى: حكومه‌تى هه‌رێم گرفتى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دوابه‌دواى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى سامانى سروشتیی هه‌رێمى كوردستان، به‌غدا وه‌ك كاردانه‌وه بڕیارى راگرتنى ناردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم داوه.
چاودێرانى سیاسیی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌غدا له‌سه‌ره‌تاوه باسى له‌وه‌كردووه "سامانى كانزایی عیراق موڵكى عیراق و په‌یوه‌سته به یه‌كپارچه‌یی خاكى عیراق هه‌یه‌و هیچ لایه‌نێك بۆى نییه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ركه‌ز مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكات".
سه‌ركه‌وت عه‌زیز، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت له ئه‌مه‌ریكا له‌باره گازى سروشتیی زیانى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت".
وتیشى "كاتێك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، حكومه‌ت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌غداش وه‌ك هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت كه مانگانه به‌غدا دابینى ده‌كات و ده‌ینێرێت، واته له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها مووچه‌خۆران زیانده‌كه‌ن".
كاروان سه‌لیم، چاودێرێكى تره به مه‌ودا میدیاى وت "وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق هه‌رزوو وتى ئه‌و كاره نایاسایی و له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوره، واته ده‌بوو حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وى بزانیایه، له‌م كاته‌دا هیچ شتێك هێنده‌ى مووچه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێم گرنگتر نییه".
ع
بیروڕا



