ئابووری

به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند،  بڕیاربوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، به‌ڵام ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی تێكى دا.

دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند " ناتوانرێت وادەی ناردنی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە دیاری بكرێت".

وتیشى "بڕیاربوو به‌غدا له‌و رۆژانه‌ پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هه‌موو شتێكى تێكدا و پێمان وایه‌ پێچه‌وانه‌ى بڕیارى دادگاى فیدراڵیی عیراقه‌".

له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاویان له‌وه‌بوو پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌ربگرن، به‌ڵام ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق باسى له‌وه‌كردووه‌ هه‌رێم ته‌مویلى بۆ ساڵى 2025 نه‌ماوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan