کوردستانی

رێباز حه‌ملان داوایه‌كى به‌په‌له‌ له‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حه‌ملان داوایه‌كى به‌په‌له‌ له‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی داوا ده‌كات هه‌رچى زووه‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانى عیراق بكشێنه‌وه‌ وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رانبه‌ر نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى دارایی رایگه‌یاند "وەزیری دارایی عیراق داردەستێکی سیاسییە، محەمەد شیاع سودانی و (چوارچێوەی هەماهەنگی) و دەوروبەر بۆ مەرامی سیاسی بانگەشەی هەڵبژاردن و فشاركردن لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنن هەركات بیانەوێت".

ده‌قى نوسینه‌كه‌ى رێباز حه‌ملان:

وەزیری دارایی عێراق داردەستێکی سیاسیە، محەمەد شیاع سودانی و (چوارچێوەی هەماهەنگی) و دەوروبەر بۆ مەرامی سیاسی بانگەشەی هەڵبژاردن و فشاركردن لەسەر گەشەسەندن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بەكاریدەهێنن هەركات بیانەوێت.
لیستی موچەی مانگی (5) هیچ كێشەیەكی یاسایی و ئیداری و مالی نیە، ئەم بڕیارەی سەدا سەد سیاسیە و دژی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان، رێز نەگرتنی دەستور و یاسای بودجەو بریاری ژمارە (224) ی دادگای فیدراڵییە، كە حكومەتی عێراق پابەند دەكات بە پێدانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دەركردنی لە كێشەو ململانێكان.
سەرەڕای بڕیارەكانی دادگای فیدرالێ پشكی هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك لەلایەن بەغدادەوە بەتەواوی خەرجنەكراوەو تەها موچەیان خەرجكردووە نەك پشكی هەرێم، بۆ ساڵی 2025 بەس بۆ موچە بری (11 ترلیۆن و 500 ملیار ) بۆ هەرێم دانراوە و رێككەوتنی لەسەركراوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا (3 ترلیۆن و 800 ملیار) دینار بۆ موچەی هەرێم خەرجكراوە.
ئەوەی ئێستا لەبەغدادەوە دەكرێت راستەوخۆ دژ بە موچەخۆران و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی كوردستانە، ئەمە بەشێكە لە فشارە بەردەوامەكانی بەغداد بۆسەر هاوڵاتیان و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بۆ روبەرووبونەوەی ئەم فشارانە ئەمرۆ لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و پێکەوەبوونە لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی خۆمان بێینە دەنگ، رەنگی حیزبی و بەرگی ناکۆکی بخەینە لاوە
پێویستە وەزیرە کوردەکان لە بەغداد هەڵوێستی کوردانەیان هەبێت ناوەندەكانی بڕیار و کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بکەنە مەیدانی بەرگریکردن لە مافی موچەخۆران و هاوڵاتیان بە دەنگی بەرز داواکاری گەلەکەیان بگەیەنن، ئەگەر ئەوەشیان پێ ناکرێ، قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان زۆر لە پۆست و پلەو پایە گەورەترە ...
رێباز حەملان

ع
Qaiwan
Qaiwan