کوردستانی
بۆردومانەکانی تورکیا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، پەیامێکی بڵاوکردەوە بڵاوکردەوە.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند "رۆژانی 21 تاوەکو27ی ئایاردا تونێلەکانی گەریلا لە مەتینا 16 جار، لە رۆژئاوای زاپ 11 جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و حەوت جاریش بە گازی کیمیایی بۆردومان کراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لە نێوان رۆژانی 20 بۆ 28ی ئایار، لە خواکورک، گارە، مەتینا و رۆژئاوای زاپ و بە چەکی قورس و هاوەن بە سەختی بۆردومان کراون، هەروەها لە رۆژانی 20 بۆ 27ی ئایار تونێلەکانی گەریلا، لە ی رۆژئاوای زاپ 14 جار و مەتینا شەش جار بە شۆفڵ کراون بە ئامانج و هێرشیان کراوەتە سەر و هەوڵی لەناوبردنیان دراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە 24ی ئایار، لە مەتینا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەڵگری تەقەمەنی، کە بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانی گەریلا نێردرابوو، خرایە خوارەوە و لەناوبرا، هەروەها لە هەمان رۆژدا لە رۆژئاوای زاپ ئامانجەکان، کە ئامادەکاریان بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانی گەریلا دەکرد بە چەکی تەکنیکی لێاندرا، سەنگەرێکی چەکی قورسی A4 تێدابوو لە ناوبرا و گورزیش لە سەنگەرێک وەشێندرا".
باسی لەوەشکرد "رۆژی 25ی ئایار لە رۆژئاوای زاپ، تانکێک، کە هێرشی دەکردە سەر تونێلەکانی گەریلا بە چەکی تەکنیکی لێیدرا و لەناوبرا، هەر لە هەمان رۆژ و هەمان هەرێم لە ئەو ئامانجانەی، کە هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانی گەریلا بە چەکی قورس وەڵام درانەوە".
ب ح

بیروڕا