کوردستانی

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق کۆبوونەوە.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی هاوبەش سەبارەت بە دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبوو حکومەتی فیدڕاڵ هەر کێشەیەکی لەگەڵ هەرێم هەبێت، بە رێگای یاسایی و لەرێی سکاڵاکردنەوە لە دادگا چارەسەری بکردایە، نەک بە دەستبردن بۆ مووچە و قووتی هاوڵاتییان".

ئەوەشی خسەڕوو "بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو نایاساییە، پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە 224ی دادگای فیدڕاڵیی عیراقە".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 2025/5/28، وەزارەتی دارایی عیراق لە دوو نوسراودا رایگەیاند "بودجەی تەواویان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، چیتر پارە نانێرن بە هۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە ناردنی داهاتی نانەوتی و تەوتین نەكردنی مووچەی فەرمانبەران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan