کوردستانی
پارتی چاکسازی تورکمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارتی چاکسازی تورکمان سەبارەت بە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پارتی چاکسازی تورکمان رایگەیاند "بەداخەوە حکومەتی عیراقی فیدراڵ بەردەوامە لە سزادانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ماددەکانی دەستوور پێشێل دەکات و پاشگەزدەبێتەوە لە رێککەوتنەکان بە بیانووی بێ پاسا و بێ بنەما کە لەسەر مووچە و شایستە داراییەکان ئەنجام ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا مووچەی کردووەتە کارتێکی سیاسی بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، بەپێویستی دەزانن کە هەڵوێستی جددی بەرانبەر بۆ ئەو پێشێلکارییانەی حکومەتی فیدراڵی وەربگیرێت".
ئەوەسی خستەڕوو "پێویستە کۆی لایەنە سیاسییەکان یەکریزی و هاوئاهەنگ بن لە بەغدا و هەرێمی کوردستان واز لە کێشەکانی ناوخۆ بهێنن، چونکە تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین".
ب ح

بیروڕا