کوردستانی

حەوت شاری عیراق گەرمترینی جیهانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت شاری عیراق گەرمترینی جیهانن
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سەڕەرای کاریگەری تۆپەڵە هەوای فێنک لەسەر تەواوی ناوچەکانی عیراق بەڵام لە کۆی پانزە گەرمترین شاری جیهان حەوتیان بەر عیراق کەوتوون لەکۆی ئەو حەوتەش شاری سەماوە لە پلەی یەکەمی گەرمترین شاری جیهانە به پلەی 48.1 پلەی سیلیزی لەکاتێکدا هیچ تۆپەڵە هەوایەکی گەرم لەسەر ناوچەکە نییە ولەئێستادا تۆپەڵە هەوایەکی فێنکی جهمسەری لە ئەوروپا شۆربووەتەوە کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو رۆژی داهاتوو کاریگەری بمێنێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "عیراق هەرێمی کوردستان بە گشتیی پشکی شێریان بەرکەوتووە لەو گەرم بوونە، پێویسته هەرچی زووە حکومەتی هەرێم پلان و بەرنامەیان هەبێت بۆ داهاتوو بە زیادکردنی رێژەی درەخت و سەوزایی بۆ ئاستی ستاندارد وە بۆ هێورکردنەوەی گۆڕانکاریە کانی کەشوهەوای ناوچەکانیان ئەو گەرم بوونەی عیراقی گرتووەتەوە تاوەکو دێت پەرە دەستێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێشتا وادەی وەرزی گەرمای بەتین و چالاکی هاوینی ئەمساڵ بەفەرمی دەستی پێنەکردووە بۆ ناوچەکە، وە گەرمای چلەی هاوینیش ماوە کە بێ شک پلە کانی گەرما زۆر بەرزدەبێتەوە، چونکە ساڵانه بەگشتیی نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی لە مانگەکانی  (شەش، حەوت و هەشت) بەڕووی ناوچەکەدا چالاک دەبێت بەشێک جار ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە بەهۆی هێنانی شێی گونجاو لە هەریەک لە باشووری ئێران، یەمەن، عومان و سعودیە) کە باران و هەوره بروسکە دەڕەخسێنێ بەڵام بڕێک کەمتر لەو شێیە دەگاتە ناوچەکانی کوردستانبەمەش کەشی ناوچەکانمان گەرمتر دەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan