کوردستانی

فراکسیۆنە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق، لەبارەى بڕیارەکەی تەیف سامى، وەزیرى دارایی عیراق کۆبوونەوەو راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

فراکسیۆنە کوردستانییەکان رایانگەیاند "سیاسەتەکانی وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتوونەتە ئاستی برسیکردنى مووچەخۆران و بڕیارەکە سیاسییە و پێشێلکردنی دەستووری عیراقە".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "پێویستە سەرۆک وەزیرانی عیراق بەپەلە دەستوەردان بکات لە نووسراوەکەى تەیف سامى کە تایبەتە بە کۆتاییهاتنى پشکى هەرێم لە بودجەى ئەمساڵ و نەناردنى مووچەى مووچەخۆران".

ئەوەشیان خستەڕوو "هەڵوێستیان پەیوەستە بە وەڵامی سودانییەوە، داواش لە سەرۆککۆمار و وەزیرە کوردەکان دەکەن هەڵوێستی روون و ئاشکرای خۆیان لەسەر ئەو نووسراوە بخەنەڕوو".

باسیان لەوەشکردووە "ناردنى مووچە چاکەیەک نییە بەڵکو شایستەیەکی دەستوورییە و بە یاسا دەستەبەرکراوە، دواخستن یان راگرتنی مووچە، سزایەکی بەکۆمەڵە دژى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan