کوردستانی

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە


مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ كەشوهەوا فێنك دەبێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبن لە دوێنێ‌، بەڵام بۆ رۆژی شەممە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەیی یەك بۆ سێ‌ پلە نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنی".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"سبەی شەممە،بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ". 

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بۆ سبەی بەمشێوەیە دیاریكردووە
هەولێر  35 :پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆك  34 :پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە:36 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی
سۆران  34 : سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ:  35 پلەی سیلیزی
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan