کوردستانی
وتەبێژی حكومەتی هەرێم هەڕەشەی توند لە بەغدا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هیچ شاندێك بۆ مووچە نەنێرێتە بەغدا ئەگەر پێش جەژنیش مووچە نەیەت ئەوا بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.
پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند"پێش جەژنی قوربانی پیرۆز هیچ شاندێكی حكومەتی هەرێم ناچێتە بەغدا بۆ مەسەلەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەگەریش پێش جەژن بەغدا مووچە نەنێرێت، ئەوا سەركردایەتی سیاسی كورد لە ئاستی باڵادا بڕیاری خۆی دەدات".
وتیشی"لە حاڵێكدا ئەگەر بەغدا لەم سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێت ئەوا تەنیا بە كشانەوەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆتایی نایەت، بەڵكو ئەوكات حكومەت و سەركردایەتی سیاسیی كورد هەرگیز قبوڵی ناكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەركردایەتی سیاسی كوردستان لە ئاستی باڵادا دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ بڕیاربەدەستدانی حكومەتی فیدراڵ كردووە، بۆ چارەكردنی كێشەكان بە شێوەیەكی بنەڕەتی و چاوەڕوانی ئەنجامەكان دەكەن".
ئ پ
بیروڕا



