ئابووری

نرخی زێڕ تادێت زیاتر دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ تادێت زیاتر دادەبەزێت


مەودا میدیا-
شەوی رابردووی پێش داخستی بازاڕەكان نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 3,290 دۆلار و پێشبینیش دەكرێت لە هەفتەكانی داهاتووتردا زیاتریش دابەزێت.

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هێوربوونەوەی بارودۆخی سیاسی تا راددەیەك و رەتكردنەوەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ باجخستنەسەر كاڵاكانی ئەوروپا لەلایەن دادگاكانی وڵاتەكەیەوە، دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دابەزینی نرخی زێڕ". 

وتیشی"ئێستا هیچ هۆكارێكی ئەوتۆ نییە كە بتوانێت جارێكیتر نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو لە مەودای نزیكدا بەرز بكاتەوە، لە هەمان كاتدا ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیەی ئێستا بە هێمنی بمێنێتەوە و پێشهاتی لەناكاو و كاریگەر روونەدات، ئەوا پێشبینی دەكەن لە هەفتەی ئایندە و هەفتەكانی داهاتووتریشدا نرخی زێڕ لەو نرخەی ئێستا زیاتریش دابەزێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"پێویستە بازرگانان ئاگاداری مامەڵەكانیان بن و هەر مامەڵەیەكی فرۆشتنیان كرد بۆ دوور مەودا نەبێت، چونكە ئاراستەی نرخی زێڕ لە دوورمەودادا هەر بەرزبوونەوەیە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan