کوردستانی

وێنەگرتن لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی ١٢ قەدەغە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنەگرتن لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی ١٢ قەدەغە دەكرێت

مەودا میدیا-
بە مەبەستی پاراستنی ئارامی هۆڵەكانی خوێندن و لایەنی دەروونی خوێندكاران، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم وێنەگرتن لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12 و كۆنگرەی رۆژنامەوانی لە بارەی تاقیكردنەوەكانەوە قەدەغە دەكات. 

ئەرسەلان پەرۆش، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لەسەر بڕیاری دكتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، وێنەگرتنی خوێندكاران و بڵاوكردنەوەی وێنەی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی ١٢ لەلایەن هەركەسێكەوە بێت رێگەپێدراو نییە". 

وتیشی"بەهەمان شێوە كۆنگرەی رۆژنامەنوسی و لێدوانی بەرپرسانی پەروەردە یان مامۆستایان لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە رێگەپێدراو نییە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" مەبەست لەو بڕیارەی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی ئارامی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە و لایەنی دەروونی خوێندكارانی پۆلی 12یە".  

Qaiwan
Qaiwan