کوردستانی

تا ئێستا لە دەرەوەی كوشتارگەكان ئاژەڵ سەردەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا ئێستا لە دەرەوەی كوشتارگەكان ئاژەڵ سەردەبڕدرێت


مەودا میدیا-
دوێنێ‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە ئیدارەی راپەڕین تۆمار كراوە، بەرپرسێكی تەندروستیش دەڵێت، پشتگوێخستنی رێنماییە تەندروستییەكان هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی پەتاكەیە. 

د.سەعدی تەیب، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری راپەڕین رایگەیاند"نابێت هاوڵاتییان رێنماییە تەندروستییەكان پشتگوێ‌ بخەن، چونكە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات". 

وتیشی"تا ئێستا بەشێك لە هاوڵاتییان ئاژەڵ لە دەرەوەی كوشتارگەكان سەردەبڕن كە ئەوەش دوورە لە رێنماییە تەندروستییەكان و مەرجەكانی سەلامەتی تێدا رەچاو ناكرێت". 

بۆئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ناكرێت بە یەكجاری واز لە ئاژەڵ بهێنین، بەڵام لە هەمان كاتیشدا خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون زۆر قورس نییە، تەنها ئەوەندەیە كە ئەگەر ئاژەڵێك گەنەی پێوەبوو نابێت دەستی لێبدرێت، یاخود لە كاتی كەوڵكردنی ئاژەڵ ئەگەر قەساب بێت یان هەركەسێكی تر دەبێت دەستكێش و هۆكارەكانی تری خۆپاراستن بپۆشێت بۆئەوەی بەركەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەكە نەبێت". 

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan