کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی عەلی باپیر دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی عەلی باپیر دەكات

مەودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپیر، سەرۆكی ئەو حزبە كرد.

پەیامەكەی جێگری سەرۆكی پارتی لە كاتێكدایە كە كۆمەڵی دادگەری رەتیان كردەوە بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پیرمام بكەن كە لەسەر داوای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخرابوو.

ئەمە دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی-یە
ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ و سەركردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا دووپاتی دەكەینەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە لە رۆڵی مامۆستا عەلی باپیر و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دەڕوانێت بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی و تەبایی و پێكەوەیی لەپێناو داهاتوویەكی باشتردا بۆ گەلی كوردستان.
 نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2025/5/31
ئ پ 
Qaiwan
Qaiwan