کوردستانی
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه ىلاوکردەوە ئاشکرایکرد پێویسته له‌گه‌ڵ یاده‌كه‌دا هه‌مووان بۆ ئه‌ركه‌كانی نوێی خه‌باتی سیاسیی ئاماده‌بن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "به‌ڵێنی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه‌تی حزبی شه‌هیدان ده‌پارێزن و ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی به‌شه‌كاوه‌یی ده‌هێڵێنه‌وه‌و پێكه‌وه ئه‌م ئه‌ركه به‌دیدێنین و پێكه‌وه‌ش ده‌یكه‌ینه خه‌ڵاتی شایسته بۆ كورد و كوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "یه‌كێتی توانی ویستی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریدا سه‌ربخات و بۆ یه‌كه‌مین جار له ژیانی تێكۆشه‌راندا ئاواته‌كانی رزگاری و دیموكراسیی و حوكمڕانی خۆبه‌خۆ و خۆمانی به دیبێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویسته له‌گه‌ڵ خۆشی و شانازی یاده‌كه‌دا هه‌مومان بۆ ئه‌ركه‌كانی نوێی خه‌باتی سیاسیی ئاماده‌بین، خۆمان مشتوماڵ بكه‌ینه‌وه و له‌سایه‌ی یه‌كێتییه‌كی پته‌وتر ، یه‌كریزتر و تۆكمه‌تردا وه‌ڵامی ئه‌ركه‌كانی قۆناغ بده‌ینه‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
سه‌روه‌ریمان زۆره و ئه‌ركمان زۆرتر
كه‌سوكاری سه‌رفرازی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
یادی په‌نجا ساڵه‌ی ده‌ستپێكی خه‌باتی یه‌كێتییه‌كه‌تان، له هه‌موتان و له هه‌مومان پیرۆز بێت.
په‌نجا ساڵ پێشتر، له‌ساڵی 1975 ، حزبی شه‌هیدان به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر جاڕی تێكۆشانێكی درێژخایه‌نیان بۆ رزگاری و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان-دا، كه‌متر له ساڵێكیش دوای ئه‌وه ، له 1ی6ی1976دا بڵێسه‌ی شۆرشی نوێ هه‌مو شاخ و ده‌شت و دۆڵی وڵاته‌كه‌مانی گرته‌وه.
له‌م كاروانه زێڕینه‌دا هه‌زاران شه‌هیدی سه‌ركرده و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌جه‌رگ، سه‌دان نه‌به‌ردی پێشمه‌رگانه و موقاوه‌مه‌ی زیندان و سێداره و چالاكی رێكخستن و خۆپیشاندان و مانگرتن، تێكڕایان بونه ناونیشان و ره‌مزی قۆناغێكی نوێی به‌رخۆدانی كوردایه‌تی و دیموكراتی به ناوه‌رۆكێكی پێشكه‌وتنخوازی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
وێستگه‌كانی تێكۆشانی یه‌كێتیی كه هیوا و ئاواتی میلله‌ته‌كه‌مانی زیندوكرده‌وه، له‌هه‌مو ئاست و بواره‌كانی سیاسه‌تدا نوێ و ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌بو، تێكۆشانی ژنان و پیاوان، كچان و كوڕانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان واكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی جۆشدایه‌وه، كه كوردستان به كرده‌وه بوه گۆڕه‌پانی جولانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسیی، پێشمه‌رگایه‌تی، روناكبیری، ئیعلامی و جه‌ماوه‌ریش.
له ماوه‌یه‌كی كورتدا، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ، وێڕای خۆخۆری و سه‌ركوت و سته‌می رژێمی به‌عسی داگیركه‌ر ، یه‌كێتی توانی ویستی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریدا سه‌ربخات و بۆ یه‌كه‌مین جار له ژیانی تێكۆشه‌راندا ئاواته‌كانی رزگاری و دیموكراسیی و حوكمڕانی خۆبه‌خۆ و خۆمانی به دیبێت.
سه‌ره‌نجام له سایه‌ی قوربانی و ره‌نج و هیلاكی یه‌كێتییه‌كه‌تاندا ئه‌زمونی دیموكراسیی له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هه‌مو ته‌نگژه و دژوارییه‌كاندا زاڵبو كاروانی سه‌ركه‌وتوی خۆی گه‌یانده قۆناغی روخانی رژێمی دیكتاتۆر و ئاواكردنی عیراقێكی فیدراڵی و دیموكراسیی و ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی وڵات به ئازادی كه‌ركوك و خانه‌قین و تێكڕای ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه كه نه‌خشه‌ڕێگای ده‌ستوری له مادده‌ی 140دا بۆ دانراوه، دوای ده‌یان ساڵ له داڕزان و داكه‌وتن، ته‌عریب و ته‌بعیس و تیرۆر و ته‌رهیبیش، كه به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هێنرا.
هه‌ر له قۆناغی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ده‌ستوریشدا سه‌رۆك مام جه‌لال، دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رابه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دیموكراتخواز بوه، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی جێی متمانه‌ی گه‌ل و سه‌مام ئه‌مانی عێراقی فره نه‌ته‌وه و فره مه‌زهه‌ب و فره كێشه بوه، له‌ئه‌زمونی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا نمونه‌ی جاویدان و مه‌زنی له‌سه‌ر لێوه‌شاوه‌یی تێكۆشه‌ری یه‌كێتیی و له‌خۆبوردویی حزبی شه‌هیدان پێشكه‌شی كوردستان و گه‌لانی عیراقیش كرد، كه بۆ هه‌تا هه‌تایه شانازییه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له ئاستی دونیادا.
هه‌ڤاڵان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی جوامێر و به‌وه‌فای كورده‌واری كه هێزی له بن نه‌هاتوی یه‌كێتی و كوردایه‌تیین، له‌م رێڕه‌وه په‌نجا ساڵییه‌دا یه‌كێتی هه‌میشه ئاوێته‌ی ره‌نج و قوربانی، ئازار و هیواكانی جه‌ماوه‌ر بوه و لێی دور نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه و لێی جیانه‌بوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش یاد و یادگاره‌كانی، شه‌هید و قوربانییه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی بۆنه و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خاوه‌ندارێتی لێ ده‌كه‌ن و پێی شاد و سه‌ربه‌رزن .
جا ئه‌مرۆش كه له‌هه‌لومه‌رجێكی نوێ‌دا یادی یۆبێلی زێڕین ده‌كه‌ینه‌وه، كوردستان و یه‌كێتییه‌كه‌ی، عێراق و ئه‌زمونه‌كه‌ی ئه‌رك و فرمانی تازه‌یان له‌سه‌ر شانه و پێویسته له‌گه‌ڵ خۆشی و شانازی یاده‌كه‌دا هه‌مومان بۆ ئه‌ركه‌كانی نوێی خه‌باتی سیاسیی ئاماده‌بین، خۆمان مشتوماڵ بكه‌ینه‌وه و له‌سایه‌ی یه‌كێتییه‌كی پته‌وتر ، یه‌كریزتر و تۆكمه‌تردا وه‌ڵامی ئه‌ركه‌كانی قۆناغ بده‌ینه‌وه، هه‌ڤاڵانی دێرین و ئێستامانی بۆ سازبده‌ین و گه‌له‌كه‌مانی بۆ جۆشبده‌ین، كچان و كوڕانی نه‌وه‌كانی تازه‌ی كورده‌واری بهێنینه پای ئه‌م خه‌باته ستراتیژییه كه هێشتا زۆری ماوه بگاته دوا مه‌نزڵی ( ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین).
سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كاروانی په‌نجا ساڵه و تێكرای شه‌هیدانی كوردستان و عیراق.
سڵاو له خه‌باتگێڕانی دێرینی هه‌مو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان كه یه‌كێتییان كرده ئه‌م ته‌لاره به‌رز و بڵنده‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستان.
به‌ڵێنی ئه‌مڕۆی یه‌كێتیش به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه‌تی حزبی شه‌هیدان ده‌پارێزین و ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی به‌شه‌كاوه‌یی ده‌هێڵێنه‌وه، پێكه‌وه ئه‌م ئه‌ركه به‌دیدێنین و پێكه‌وه‌ش ده‌یكه‌ینه خه‌ڵاتی شایسته بۆ كورد و كوردستان.
له‌یادی یۆبیلی زێریندا وه‌ك مامی گه‌وره‌مان ده‌یوت ( ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوبن)
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ب ح

بیروڕا