کوردستانی
رووداوێکی تەقەکردن چوار قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەندیلی ناحیەی چوارقوڕنهی سەربە ئیدارهی راپهڕین بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن كهسێك كوژرا و سێ كهسی تر برینداربوون، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە زاوایەک دەسڕێژی گوللـەی لە ماڵە خەزووری کردووە و لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن 40 ساڵ کە خەسووی بووە کوشتووە و سێ کەسی تریشی بریندارکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە رووداوەکەدا ژنێک و کوڕێک و منداڵێکی خێزانەکە برینداربوون و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکراون".
ئەوەشی خستەڕوو "هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووەو هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە چڕکردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا