کوردستانی
دانوستان بە باشترین چارەسەر دەزانین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سسیاسییەکانی کوردستان لە پیرمام بڵاوکرایەوە.
لایەنە سسیاسییەکانی کوردستان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە "هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستانە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و، مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت،".
باسیان لەوەشکردووە "دەبێت حکومەتى فیدراڵ دووربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکە لەبەرژەوەندى هیچ لایەکدا نییە".
دەقی راگەیەندراوی لایەنەکان:
رێکەوتى 31-5-2025 لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیەکى هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسىتى تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێڕاق و، کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بریارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان.
بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵ، پێویستە حکومەتى فیدراڵى پابەندبێت بەئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و، مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوربکەوێتەوە لە سیاسەتى برسیکردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قوڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچلایەکدا نابێت.
ئێمە وەکو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان.
حزب و لایەنە کوردستانییەکان:
1-یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
2-بزووتنەوەى گۆڕان.
3- پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.
4-بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.
5-حزبى شیوعى کوردستان.
6-بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.
7-حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
8-پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.
9-پارتى پارێزگارانى کوردستان.
10-یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
11-بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
12-پارتى نەتەوەیى کوردستان
13-بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.
14-حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.
15-پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.
16-بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.
17-هاوپەیمانى نیشتمانى.
18-حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.
19-پارتى دیموکراتى تورکمان.
20-پارتى نیشتمانى تورکمان.
21-پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.
22-پارتى یەکگرتووى تورکمان.
23-بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.
24-پارتى گەشەپێدانى تورکمان.
25-پارتى چاکسازى تورکمان.
26-پارتى گەلى تورکمانى عێراق.
27-بەرەى تورکمانى.
28-بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.
29-ارتى گەزەنگى تورکمان.
30-پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.
31-پارتى تورکمان ئیللى.
32-لیستى میللەت.
33-لیبراڵى تورکمانى.
34-پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.
35-پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.
36-حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.
37-پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.
38- ڕەوتى شلاما.
39-پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.
40-کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.
41-دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.
42-ڕابیتەى کلدانى جیهانى.
43-پارتى دیموکراتى کوردستان.
ب ح

بیروڕا