کوردستانی

د.مەجید حەمەدەمین: وەفدی گۆڕان نەرم و نیان بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.مەجید حەمەدەمین: وەفدی گۆڕان نەرم و نیان بوون
مەدا میدیا-


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەكێتی بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پیرمام ئاشکرایکرد كۆبونەوەكەی پیرمام ئەرێنی بووەو داوایانکردووە رۆژی دووشەممە لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێم جارێکی تر کۆببنەوە.

د.مەجید حەمەدەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی رایگەیاند "چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتودا كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت و لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە كشانەوە لە بەغدا نەكراوە و ئەوەش چارەسەر نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی سێ رۆژی تر كێشەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران ئەگەر بە كاتیش بێت چارەسەر دەبێت بەڵام بەغدا سوورە لەسەر تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران و لە هەرکاتێکیشدا بێت ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "كاک دانای ئەحمەد مەجید هیچ كێشەیەكی نەبوو لەگەڵ كۆبونەوەكە  و وەفدی گۆڕان وەفدێدێكی نەرم و نیان بوون، ئەوەی تووند بوو یەكێتی و لایەنە توركمان و مەسیحییەكان بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan