ئابووری

پارتی بۆ مەرامی هەڵبژاردن بابەتی مووچەی ئاڵۆزکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی بۆ مەرامی هەڵبژاردن بابەتی مووچەی ئاڵۆزکرد
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەگەر کێشە دروست نەکرێت رۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەدات، لە بەرانبەریشدا حکومەتی هەرێم لە ماوەی 27 مانگدا 249 ملیۆن بەرمیل نەوتی فروشتووە بەڵام داهات بۆ خەزێنەی گشتیی سفرە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "مووچەکە لەژێر ناوی قەرزدا رەوانە دەکرێت بەڵام لە بنەڕەتدا وانییە و هاوشێوەی مانگەکانی پێشووە ، بەڵام بۆ مووچەی مانگەکانی تر دەبێت رێککەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مانگی پێشوو بەغدا 13ی مانگ مووچەی نارد بەڵام بۆ ئەم مانگە 6/3 مووچە رەوانە دەکات، پارتی بۆ مەرامی هەڵبژاردن بابەتی مووچەی ئاڵۆزکرد تاوەکو بیکات بە بانگەشەی هەڵبژاردن و بە خەڵک بڵێت ئەگەر ئەوان نەبن بەغدا مووچە و مافی خەڵک نادات ، لە کاتێکدا هیچ کەس و لایەنێک هێندەی پارتی لە بەغدا سوودمەند نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "پارتی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، کۆمپانیای کاری پارتی شەش حەقلی نەوتی لەسنووری بەسرە، موسڵ، زیقار، کەرکوک هەیە و دەیان کۆمپانیای لە عیراق پشکیان هەیە، لە کاتێکدا خەڵک و لایەنی تر تەخوین دەکەن بە (نۆکەری بەغدا) کە ئەوان خاوەنی پۆستی وەزیری دەرەوە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو چەندین پۆستی باڵای سەربازی و ئەندامی پەرلەمان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan