کوردستانی
تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 62 ساڵ لە کۆمەڵگەی نەسر دوای هەفتەیەک لە گیان لەدەستدانی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
موقەدەم، گۆران حسین، بەڕیوەبەری پۆلیسی زەڕایەن بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی هاوڵاتییەکیان لەماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە کە بۆ ماوەی هەفتەیەک تاوەکو 10 رۆژە گیانی لەدەستداوەو هاوڵاتییان پۆلیسیان لێ ئاگادارکردووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمەکانی بەڵگەو تاوان سەردانی شوێنەکەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە هاوڵاتییەکە هەفتەیەکە گیانی لەدەستداوەو دواتر تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییەکە ناوی (حامید حسین)ەو بە تەنها ژیاوەو پیشەی کاسبە و دانیشتووی کۆمەڵگەی نەسرە لەسنووری قەزای شارەزوور، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
ب ح

بیروڕا