کوردستانی

هۆشیار زێباری: راگرتنی مووچە بڕیارێکی سیاسییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار زێباری: راگرتنی مووچە بڕیارێکی سیاسییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویكردەوە، بەرژەوەندی سەرۆك وەزیرانی عیراق  چییە لە دروستكردنی قەیران و راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتێکدا عیراق بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات.

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند "رەنگە  کێشەی تەکنیکی هەبێت بەڵام دروستكردنی قەیران  و راگرتنی مووچەی فەرمانبەران لەم کاتە تایبەتەدا سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورەو بڕیارەکەش لێکەوتەی دەبێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی نووسراوێکی وەزراەتی دارایی عیراق کە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کوردووە و ئاگاداری کوردووەتەوە کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق بۆ مووچە کۆتایی هاتووەو چیتر ناتوانن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن. 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan