کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەر خۆ - مامناوەند  ( 10 – 20 )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین ( 8 –  9 ) کم دەبێت، پلەکانی گەرما/بەرز  دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ,لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لە کاتەکانى ئێوارەدا, لە ئەنجامى زیادبوونى خێرایی با کاریگەرى ئەم تۆزوخۆڵە لە ناوچە دەشتایەکان زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما بە (2- 4) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ نزمدەبنەوە".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:
هەولێر :  34  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی  
دهۆک :  34  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
سۆران :  33 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan