کوردستانی
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە لە دوو شوێی سوڕانەوەی ئۆتۆمبێل (یوتێرن) کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەونەکار و هەر ئۆتۆمبێلێک بە پێچەوانەوە بسوڕێتەوە، سزای سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆی بۆ دەنووسرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "شۆفێران ئاگادار دەکەنوە، تاوەکورۆژی 6ی ئەم مانگە و دوای سەعات 12:00ی شەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی بەشێوەی تاقیکردنەوە لە شوێنی سوڕانەوەکانی شەقامی 40 مەتری عەشتار و شەقامی 100 مەتری جەودەت ئەسعەدی دەکەونەکار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە شۆفێران دەکەن، بەهیچ جۆرێک سوڕانەوە (یوتێرن) بەشێوەی پێچەوانە ئەنجام نەدەن، بۆئەوەی هەم ژیانی خۆیان و شۆفێرانی تر نەخەنە مەترسییەوە، هەم دووربن لە سزای پێبژاردن".
ب ح

بیروڕا