ئابووری

سروە محەمەد: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سروە محەمەد: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەی بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە جەختیکردەوە کە بە دڵنیاییەوە گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت.

سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند " بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشتر رێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عیراق بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلاكراوەتەوە و پێشتر ئەو كێشەیە سەریهەڵداوە و بە قەرز مووچە نێردراوە، دواتر لە پشكی هەرێم بڕدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تەواوی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەت لەسەر مووچە چارەسەر بکەن و بۆ ئەم چەند مانگە هاتنی مووچە بەردەوام بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan