کوردستانی

رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژانی جەژن پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سبەینێ شەپۆلێکی تری خۆڵبارین سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بۆ بەشێک ناوچە چڕو بۆ بەشێک ناوچەش کەمتردەبێت تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ و رۆژانی دواتر پلە کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دادەبەزن بەڕێژەی (3 تاوەکو 4) پلەی سیلیزی و سێشەمە و چوارشەمە تا شەممە (2 تاوەکو 3) پلەی تر لە ناوچە جیاوازەکان دادەبەزن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژی چوارشەمە و کۆتایی هەفتەوە بەتایبەتی رەشەبا و بای ( باکووری رۆژهەڵات) چالاک دەبێتەوە لە زۆرینەی ناوچەکان بەخێرایی (30 تاوەکو 50) کم لە کاتژمێرێکدا بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت ناو بەناو وە رۆژی چوارشەمە لە هەندێک ناوچە ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی کەم لە ئارادایە".

ئەوەشی خستەڕوو "یەکەم رۆژی جەژن بەهۆی چالاکی زیاتری بای کووری رۆژهەڵات کەشێکی فێنک روو لە زۆربەی ناوچەکان  دەکات و بۆ رۆژانی دوای جەژنیش ئەم فێنکە بەلاوازی بەردەوام دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین بۆ رۆژانی عەرەفە و جەژن لەئارادانیە و دوای رۆژانی جەژن دووباره پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو بەرز دەبنەوەو بە فەرمی گەرمای هاوینی دەستپێدەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan