کوردستانی

هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌گه‌ڵ توركیا ره‌تكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌گه‌ڵ توركیا ره‌تكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو به‌ هەسەدە، رەتكردەوە نه‌ سەرکردایەتیی هێزەکانیان و نە هیچ شاندێك پێشنیازی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی تورکی نه‌كردووه‌.

دوای ئەوەی پێگەی ئەلمۆنیتۆر-ی ئەمه‌ریكی بڵاویكردەوە "بەرپرسانی باڵای توركیا داوای كۆبوونەوەیان لە مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده‌ كردووە و رەنگە وەزیری دەرەوە یان سەرۆكی میت لەگەڵیدا كۆببنەوە، هەسەدە هەواڵەکەی رەتکردەوە".

ناوەندی راگەیاندنی هەسەده‌ باسى له‌وه‌كردووه‌ "هەندێک زانیاریی ناڕاست لە راپۆرتێکی "ئەلمۆنیتۆر"دا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەوەی سەرچاوە ناوچەییەكان بە پێگەكەیان راگەیاندوە، كە وەزیری دەرەوەی تورکیا یان بەرپرسی هەواڵگری تورکیا پێشنیازیان پێشكەش كردوە، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان".

ع
Qaiwan
Qaiwan