کوردستانی
به‌ڕێوبه‌ریه‌تیی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیمه‌شق كۆبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكرده‌وه، وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى دیمەشق كۆبوونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ.
به‌رپرسێكى باڵاى رۆژئاوا به مه‌ودا میدیاى وت "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان مەزڵوم عه‌بدى، فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریایه".
باسى له‌وه‌شكرد "له كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكان سەبارەت بە پلانی کاریی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی راپەڕاندنی رێککەوتنەکان، دانوستان كراوه".
رۆژى 10ى نیسانى ئه‌مساڵ، هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ى رۆژئاواى كوردستان و سوریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرا.
ع
بیروڕا



