کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان بوونی نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ناکرێت رێگە بدرێت بە هاتنی ئەو کەسانە بۆ کوردستان کە ژەهر دژی کورد دەڕێژن و دەبێت ئاو و هەوای کوردستانیان لێ قەدەغە بکرێت.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەو کەسانەی کە بە کوردی قسە دەکەن و دژی نەتەوەکەی خۆیانن هیچ پەیوەندییەکیان بە کوردەوە نییە و کردارەکانیان خزمەتکردنە بە دوژمن و دەستەمۆی دوژمنانی کوردستانن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەوتێک نییە ناوی ئۆپۆزسیۆن بێت لە کوردستان، بەڵکو هەندێک حزب لەژێر ناوی جیاجایادا بەهۆی شەڕی ئێران و عیراق یان بەهۆی شەڕی ناوخۆوە دروست بوون کە لە بنەڕەتدا بۆ کوردایەتی دروست نەبوون بەڵکو ئەجێندای ئەم و ئەو جێبەجێ دەکەن".
ب ح

بیروڕا