کوردستانی

هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا-

سەرەڕای بڕیاری چەکدانان لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەڵام لەشکرکێشی و ئۆپرسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەرپرسێکی سەربازیی عیراقیش بە رۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدی راگەیاندووە "کە تورکیا هیچ سەربازێکی لە خاکی هەرێم نەکشاندووەتەوە".

عەرەبی ئەلجەدید لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی عیراقەوە بڵاویکردەوە "هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکای لەژێرناوی شەڕی گەریلا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی سنووری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "سەرەڕای بڕیاری بڕیاری چەکدانان و ئاگربەست لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە بەڵام تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا سوپای تورکیا نزیکەی  جار ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزەکانی تورکیا هیچ هەنگاوێکیان بە ئاراستەی کشانەوە لە پێگەکانیان نەناوەو بوونی سەربازیشیان کەم نەکردووەتەوە کە پێدەچێت ئەمەش پەیوەست بێت بە نەبوونی متمانە بە رێککەوتن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تورکەکان لە 60 بارەگای سەربازی لەناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە هەزاران سەربازی تێدایە".

باسی لەوەشکردووە "بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی عیراق- تورکیا- ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1984 بەڵام لەگەڵ هێرشی عیراق بۆ سەر کوەی و  هەڵگیرسانی شەڕی کەنداو لە ساڵی 1990 بوونی پەکەکە لە چیاکانی قەندیل و ناوچە سنوورییەکان فراوانت بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan