ئابووری
ئەمڕۆ یان سبەینێ بەغدا مووچە رەوانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەوڵەکان بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چڕکراونەوەو رۆژی رابردووش وەزیری دارایی هەرێم جەختیکردەوە ئەگەر بەغدا مووچە بنێرێت پێش جەژن دابەشی دەکەن.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەینێ بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دارایی عیراق سولفەیەک بۆ هەرێم بنێرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناردنی ئەو سولفەیە بۆئەوەیە تاوەکو حکومەتی هەرێم بتوانێت پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی پێ دابەشبکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "حکومەتی عیراق بە مەرجی پێکهێنانی لیژنەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ کێشە داراییەکان و بەشێوەی قەرز مووچە رەوانەی هەرێم دەکات".
ب ح

بیروڕا