کوردستانی

دەستخۆشی لە وەزیری دارایی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستخۆشی لە وەزیری دارایی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەستخۆشی لە وەزیری دارایی هەرێم دەکات کە لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا دانی بە راستییەکدا ناوە کە ئەویش بە داهاتی نەوت و ناوخۆ دەتوانن مووچە دابەش بکەن.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ماوەی 27 مانگە یەک دیناری نەوت و ناوخۆ نە بۆ خەزێنەی گشتیی بووە نە بۆ عیراق، 249 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوەو فرۆشتووە کە ئەگەر لە هەر بەرمیلێک سێ دۆلار مابێتەوە بەشی مووچەی ئەم مانگە دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕیت، ئەوان دەتوانن مووچە دابەش بکەن ئەی ئێستا بۆ لە چاوەڕوانی بەغدا ماونەتەوەو مووچە نادەن، ئەم دانپێدانانەی ئاوات شێخ جەناب زۆر گرنگە".

ئەوەشی خستەڕوو "99٪ی مەشروب و جگەرە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و نزیکەی 10 بازرگانی گەورە لە هەرێم هەیە ساڵانە نزیکەی 200 بۆ 300 بارهەڵگر مەشرووب هاوردە دەکەن و داهاتی باج دیار نییە چونکە بەشێوەی قاچاخ لە سنوورەکانەوە داخل دەکرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan