کوردستانی

قایمقامی هەولێر: هەشت هەزار ڤەیپ لەناوبران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قایمقامی هەولێر: هەشت هەزار ڤەیپ لەناوبران
مەودا میدیا-

قایمقامی هەولێر ئاشکرایکرد دوای دەستپێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی و ڤەیپ، هەڵمەتێکیشیان بۆ لە ناوبردنی دەستپێکردووەو 30 ئارایشگایان داخستووە". 

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر رایگەیاند "زیاتر لە 50 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی دەستیان بەسەردا گیراوە و لەناوبراون و ئەمڕۆش  زیاتر لە هەشت هەزار ڤەیپە کە دەستیان بەسەردا گیراوە لەناوبراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بەبێ ئەوەی جیاوازی و چاوپۆشیی لە هیچ کەسێک بکرێت، ئەو کەسانەشی هەوڵی فرۆشتنی ڤەیپ دەدەن و بە رێگای قاچاخ دەیهێننە ناو بازاڕەکان رووبەڕووی سزایی یاسایی دەکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسنووری شاری هەولێر 30 ئارایشگا لەلایەن لیژنەکانیانەوە داخراون چونکە بەشێکیان مۆڵەتیان نەبووە یان مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan