کوردستانی
هاتنى گه‌شتیار بۆ رۆژانى جه‌ژن زۆرتر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى گه‌شتیاریی رایگه‌یاند، بۆ جه‌ژنى قوربان هاتنى گه‌شتیاران زۆرترده‌بێت و گه‌شتیارێكى زۆر دێنه سنورى سلێمانى.
سه‌عید عامر، خاوه‌نى كۆمپانیاى گه‌شتیاری به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ رۆژانى جه‌ژنى قوربان كه ته‌نها پێنج رۆژى ماوه، پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین زۆرترین گه‌شتیار بچنه ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى".
وتیشى "له ئه‌مڕۆوه گه‌شتیاران ده‌چنه سلێمانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سنورى دوكانى گه‌شتیاریی زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانى ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "زۆرینه‌ى گه‌شتیاران له شاره‌كانى عیراق سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن، به‌شێك له گه‌شتیارانیش له رۆژهه‌ڵات و ئێرانه‌وه سه‌ردان ده‌كه‌ن".
ع
بیروڕا



