کوردستانی

نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشە‌ممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبووەوە و نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدەی بۆ یەك ئەمپێر بە 41  دینار دیاریكرد.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت" نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی لە نێوان 7,500 بۆ 8,500 دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان 155 بۆ 179 كاتژمێر كاریان كردوە، بەڵام هەندیك فیدەر موەلیدەكانیان زیاتر كاریان كردوە، پارەكانیان زیاترە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"ئەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن". 

باسی لەوەشكردووە"خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شەش بیست و چوار كاتژمێری دەبێت و هەر كاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە پێویستە راستەوخۆ كارەبا بە هاوڵاتییان بدەن". 
راگەیەنراوەكە جەختی لەوەشكردوەتەوە كە لەكاتی كوژاندنەوەی كارەبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان لە پێنج خولەك زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەكە سزادەدرێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan