کوردستانی

مەرجەكانی قوربانیكردن بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجەكانی قوربانیكردن بڵاوكرایەوە


مەودا میدیا-
هەرچەندە چاوەڕێ دەكرێت بۆ ئەمساڵ قوربانیكردن بە شێوەیەكی بەرچاو كەمتر بێت لە ساڵانی رابردوو، بەڵام مامۆستایەكی ئاینی مەرجەكانی ئەو ئەركە ئاینییە دەخاتەڕوو. 

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاینی بە مەواد میدیای راگەیاند" ئەو كەسەی كە دەیەوێت قوربانی بكات دەبێت رەچاوی چەند خاڵێك بكات كە دەبێت لە قوربانیكردنەكەدا هەبن لەوانەش، ئەو كەسەی قوربانیەكە دەكات نابێت موو و نینۆكی لەخۆی بكاتەوە، ئەو ئاژەڵەی بۆ قوربانی دەبێت بریتیە لە وشتر، گا، مانگا، مەر، بزن بە مەرجێك وشتر دەبێت پێنج ساڵ و مانگا دوو ساڵ و بزن یەك ساڵ و مەڕیش شەش مانگی تەواوكردبێت و ناشبێت كە شەل یان كوێر یان نەخۆش و پیر و لاواز بن".  

وتیشی" كاتی سەربرینی قوربانی لە دوای نوێژی جەژنەوە دەست پێدەكات هەتا كاتی خۆرئاوابوونی چوارەمین رۆژی جەژن و دروست نیە هیچ لە قوربانیەكە بدرێت بە قەساب یان ئەو كەسەی كە ئاژەڵەكە سەردەبڕێت لە بەرامبەر سەربرینی ئاژەڵەكە بەڵكو دەكرێت پارەی بەجیا پێ بدرێت، بەڵام ئەگەر وەك خێر یان دیاری پێیبدرێت ئەوا درووستە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" دروستە و دەگونجێت كە ئەو كەسەی قوربانی دەكات گۆشتی قوربانیەكە بكات بە سێ بەشەوە، بەشێكی بۆخۆی هەڵبگرێت، بەشێكی بەدیاری بدات بە خزم و دۆستەكانی و بەشێكیشی بدات بە هەژاران". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan