کوردستانی

تای خوێنبەربوون خواستی لەسەر گۆشتی سوور كەمكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تای خوێنبەربوون خواستی لەسەر گۆشتی سوور كەمكردووەتەوە


مەودا میدیا-
سەرەڕای گرانی نرخەكەی و دواكەوتن و نەهاتنی مووچەی فەرمانبەران، تای خوێنبەربوونیش بووە بە هۆكارێك بۆئەوەی خواستی هاوڵاتییان بۆ كڕینی گۆشتی سوور بە تەواوی كەم ببێتەوە.

لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم بە شێوەیەك بەرزبووەوە كە بەشێك لە هاوڵاتییان توانای كڕینیان نەبوو، ئەوەش سەرەڕای نەبوون و دەواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، ئەو دوو هۆكارەش وایكرد خوست لەسەر گۆشت كەم ببێتەوە، بەڵام ئێستا هۆكارێكی تریشی هاتووەتە سەر كە ئەویش تای خوێنبەربوون و ترسی هاوڵاتییانە لە تووشبوونیان بەو نەخۆشییە لە رێگەی گۆشتی سوورەوە، هەموو ئەوانەش وایكردووە خواست لەسەر گۆشتی سوور تا رادەیەكی زۆر كەم ببێتەوە.

عومەر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی گۆشتفرۆشی بە مەودا میدیای راگەیاند"هاوڵاتییان رۆژانە بەردەوام گۆشتی سوور دەكڕن، بەڵام ئەگەر ئەو خواستەی ئێستا هاوڵاتییان بۆ كڕینی گۆشت هەیانە بەراورد بكرێت بەوەی كە ساڵانی رابردوو هەبووە ئەوا زۆر كەمی كردووە". 

وتیشی"ئێستا بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزە جموجوڵی بازار لە چاو رۆژانی رابردوو زیاتر بووە و چاوەڕێش دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا تا دەگاتە جەژن زیاتریش ببێت، چونكە هاوڵاتییان ناچارن بەهۆی ئەو نەریتە ئاینییەوە گۆشت بكڕن". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan