کوردستانی
حکومەتی عیراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی ناردنی مووچەی هەرێم نەدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشەممە، هیچ بڕیارێکی لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم نەدا.
هەرچەندە وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، بەڵام پێچەوانەی لێدوان و پێشبینییەکان، هیچ بڕیارێکی نەدا.
بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندبوونی بە رێککەوتنەکانی هەرێم و بەغدا نەبووە، بۆیە وەزارەتی دارایی عیراق هەفتەی رابردوو رایگەیاند "هەرێم هیچ پارەیەکی بۆ مووچەی ئەمساڵ نەماوە".
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوەو باس لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.
ع
بیروڕا



