کوردستانی
رێباز حه‌ملان هه‌ڕه‌شه له به‌غدا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى دارایی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات سته‌مكردنه.
رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "عیراق قبووڵی ناكات گەشەسەندنی ئابوری لە هەرێمی كوردستان هەبێت و دوو رۆژی دیكە جەژنی قوربانە و سێ بەشی هاوڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دێنە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە نەیانتوانیوە عیراق پێشبخەن".
وتیشى "بەغداد گەورەترین ستەم لە خەڵكی كوردستان دەكات، لە ساڵی 2023 و لە كابینەكەی سودانی سێ مووچە نەنێردرا و لە ساڵی 2024دا مووچەیەك نەنێردراوە و ئێستاش گرفت بۆ مووچەی ئەم چەند مانگە دروستدەكەن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى پێنجیان وه‌رنه‌گرتووه و دیارنییه كه‌ى مووچه وه‌رده‌گرن.
ع
بیروڕا



